قێزەونترین تاوانى ده‌ستدرێژى ئاشكرابوو

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5308‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: دەستدرێژی

دواڕۆژ


لە رووداوێکدا کە رای گشتی هیندستانی هەژاند، لە قوتابخانەیەکی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دوو مامۆستا دەستدرێژیانکردە سەر قوتابیەکی نابینا.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل هەریەکە لە شامان شاکوری تەمەن 62 ساڵ و جایانتی شاکوری تەمەن 30 ساڵ لە ژووری مۆسیقای ناو قوتابخانە دەستدرێژیانکردە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵی نابینا.
تاوانی دەستدرێژیەکە کاتێک ئاشکرابوو کچەکە دوودڵبوو لە گەڕانەوە بۆ قوتابخانە و پاش ئەوەی خێزانەکەی پرسیاریان لێ کرد کچەکە بە گریانەوە بۆ پوری گێڕایەوە و ئەویش راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد.
کچەکە بە پۆلیسی راگەیاند: یەکەمجار لەلایەن مامۆستا تەمەن 30 ساڵەکەیەوە دەستدریژی کراوەتە سەر و پاش تێپەڕبوونی سێ رۆژ لەلایەن مامۆستایەکی بەتەمەنی دیکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بەڵام پاش ئاشکرابوونی تاوانەکەیان ئەم دوو پیاوە لە شارەکە رایانکرد.
ئەمەش لەکاتیکدایە ساڵانە لە هیندستان زیاتر لە 40 هەزار حاڵەتی دەستدرێژی تۆماردەکرێت.

وەرگێڕان:ه.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure