هاوسەرەکەی بە قەڵەو ناوی دەبرد...ببینە پاش دابەزاندنی کێش چی لی هاتووە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3810‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دایکێکی کۆری پاش لەدایکبوونی منداڵەکەی و زیادبوونی کێشی توشی خەمۆکی پاش منداڵبوونبوو، بەڵام پاش هەوڵێکی زۆر توانی 40 کیلۆی کێشی داببەزێنێت.

هاوسەری ئەم خانمە بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە گاڵتەی پێ دەکرد و بە قەڵەو ناوی دەبرد، هەربۆیە بڕیاریدا سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەوی بکات و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کیلۆگرامی کێشی دابەزاند و وێنەی گۆڕانکاریەکانی لەڕێگەی هەژماری ئینستگرامەکەیەوە بڵاوکردەوە.
پێشتر پارک جی ون کێشی 86 کیلۆبووە و پاش منداڵبوون هاوسەرەکەی هیچ پاڵپشتیەکی دەروونی نەکردووە هەربۆیە بڕیاریدا لێی جیابێتەوە و دەستی کرد بە پەیڕەویکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش و کێشی دابەزاند.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure