نوێترین ده‌ركه‌وتنى هه‌واڵ عوسمان جیاوازه‌، ببینه‌ چى ده‌ڵێت و چۆن ده‌ركه‌وتووه‌؟

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 46586‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمه‌ ئه‌كته‌رى دیارى كورد هه‌واڵ عوسمان نوێترین وێنه‌ى خۆى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌، په‌یامێك ئاراسته‌ى هه‌وادارانى و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ده‌كات.


هه‌واڵ عوسمان نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تى "چاوەڕێی کەوتنی من مەکەن ...دەرسێکم وەرگرت لە ژیان مەگەر خوای گەورە بمخات".

له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌شى هه‌واداره‌كانى ده‌ڵێن: "ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ هه‌واڵ و په‌یامه‌كه‌ى جیاوازه‌، زۆر به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت". بۆیه‌ هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازن.

هه‌واڵ عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانى كورد له‌ناو هه‌واداره‌كانیدا به‌ كه‌سایه‌تى (ژاڵه‌)ى زنجیره‌ى (گه‌رده‌لول) ناسراوه‌، هاوسه‌رى ئه‌كته‌رى كۆچكردوو و دیارى كورد (پشتیوان نورى به‌ده‌وی)ه‌ كه‌ له‌هه‌مان زنجیره‌دا به‌ كه‌سایه‌تى (ڕزگار) به‌شداربوو. 

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure