بە هێلکە گیانی لەدەستدا...بزانە چەند دانەی لێ خواردووە

هەمەڕەنگ :: 08/11/2019‌ :: 4495‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: مردن

دواڕۆژ


لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا لە ویلایەتی ئەوتار برادیش لە هیندستان پیاوێک گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی بەشداری لە کێبڕکێی خواردنی 50 هێلکەی کرد بەرامبەر بەدەستهێنانی پارەیەکی کەم.

 
پاش ئەوەی پۆلیس گەیشتە سەر شوێنی رووداوەکە دەرکەوت پیاوەکە تەمەنی 42 ساڵە و ناوی سوبهاش یادافە.


بەپێی وتەی پۆلیس ئەم پیاوە لەگەڵ هاوڕێکەی چووەتە بازار دواتر دەمەبۆڵەیانبووە لەسەر ئەوەی کامیان دەتوانێت هێلکەی زیاتر بخوات و بەشداریان لە کێبڕکێی خواردنی 50 هێلکە کرد تاکو 28 دۆلار وەک خەڵات وەربگرن.


پاش دەستپێکردنی کێبڕکێیەکە یاداف نزیکەی 41 هێلکەی خوارد و باری تەندروستی تێکچوو و بوورایەوە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure