کچە هونەرمەندێک: هاوسەرگیری ناکەم و پێویستم بە پیاو نیە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2053‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئیما واتسۆن خانمە ئەکتەری ناوداری بریتانی ئاشکرایکرد، ئارەزوو بە ژیانی سەڵتی دەکات و پێویستی بە پیاو نیە دڵخۆشی بکات.

بەپێی رۆژنامەی میرەر ئەم خانمە تەمەن 29 ساڵە دەڵێت: "زۆر ئاسوودەیە و لە ئێستادا هیچ خەمی ئەوەی نیە کەسێکی گونجاو بدۆزێتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ بکات"، ئیما وتوشیەی: "تێناگات بۆچی خەڵکی سەڵت زۆر لەوە دەترسن تەمەنیان بگاتە 30 ساڵ و هاوسەرگیریان نەکردبێت؟ چونکە ئەمە کۆتایی ژیان نیە بەڵکو شتێکی ئاساییە".

ئەم خانمە هونەرمەندە لە چەندین فیلمی بەناوبانگدا رۆڵی بینیوە وەک هاری پۆتەر، بیوتی ئاند زە بیست، زە لیتڵ ومان، زە سێرکڵ.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure