دەتوانیت لەم ئوتێلە بێ بەرامبەر بمێنیتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 484‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

كاردانەوەی تۆ چی دەبێت ئەگەر بچیتە وڵاتێكی ئەوروپی و لە ئوتێلێكی ئەو وڵاتە بێ بەرامبەر بمێنیتەوە؟ ئەگەر تۆ لە عاشقانی گەشت بیت بێ گومان دڵخۆش دەبیت
ئەمە گاڵتە نییە،  دەتوانیت كاتێك سەردانی ئیتاڵیا بكەیت بێ بەرامبەر لەو ئوتێلە بمێنیتەوە.

 

پێگەی سیڤەگای ئیتاڵی بڵاویكردەوە: هەفتەی مانەوەی بێ بەرامبەر  ماوەی 11 ساڵە وەك نەریتێك لە ئیتاڵیا پەیڕەو دەكرێت و لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت.

 

ستیمانە دیل براتۆ یان براتیر ویك  مەراسیمێكی ساڵانەیە و لە 18 بۆ 24 ی تشرینی دووەمی 2019 بەڕێوە دەچێت  و لەو رۆژەدا لە ئوتێلەكان مانەوە و نانی بەیانی  بێ پارەیە و لەبری پارە كەلوپەل و خزمەتگوزاریەكان  ئاڵوگۆڕ دەكرێن.

 

ئەو كەل و پەلانەی دەتوانرێت ئاڵوگۆڕ بكرێت، كەل و پەلی كۆن و مۆبایل و كۆمپیوتەر و لاپتۆپ و ئۆتۆمبیل و خولەكانی زمانەوانی و چەند كەل و پەلی تر و خزمەتگوزاری تر دەگرێتەوە.

 

هەروەها لیستی  هیواكان دەگرێتەوە كە لەسەر پێگەی فەرمی دەستپێشخەریەكە هەیە  وەك پێشنیارێك بۆ ئەو كەسانەی ئوتێلەكان پێویستیان پێیەتی لەو كەسانەی دەخوازن لەوێ بمێنەوە.

 

ئارەزوومەندان دەتوانن بەشداری ئەو هەفتەیە بكەن و زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو هەفتەیە بزانن لەرێگەی پێگەی فەرمی سیتیمانا دیل براتۆ كە بە زمانی ئینگلیزیش بەردەستە و دەتوانیت بەشداری چالاكیە جیاوازەكان بكەیت ئەگەر دەستی یاخود فێركردن یان داهێنان بێت وهەندێك لەو كەل و پەلانە بێنێت  كە لەوانەیە بۆ مانەوە و ئوتێلەكەبەسود بێت.

 

ئەگەر بەلاتەوە گرنگە تەنها ئەو ئوتێلە هەڵبژێرە كە دەخوازیت لێی بمێنیتەوە  و دواتر پەیوەندی بە بەڕێوبەری ئەو شوێنەوە بكەیت بۆ ئەوەی كەل و پەلەكە یاخود خزمەتگوزاریەكان كە لەسەری رێكدەكەون لە رێگەی پێگە رەسمیەكەوە پێشكەش بكەیت و چاوەڕێی وڵامەكە بكە.

 

دوای سەركەوتنی ئەو دەست پێشخەریە تەنها لە ئیتاڵیا نا بەڵكو لە 64 وڵاتی جیهانی ئەو بیرۆكەیە جێبەجێ دەكرێت .

ئامانج لەو دەست پێشخەریە بەرەو پێشبردنی كەرتی گەشتوگوزاریە هەروەها هاوكاریكردنی ئۆتێلە بچوكەكانی ئیتاڵیا .  

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure