جادوگەرێك لە پەخشی راستەوخۆدا دەچێتە ناو مۆبایلی میدیاكارێكەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3376‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

عمرو لەیسی راگەیاندكاری بەناوبانگی میسری لە بەرنامەی (یەكێك لە خەڵكی)  كە لەسەر شاشەی كەناڵی (نەهار) پێشكەش دەكرێت عەزام عەزامی جادوگەر بانگهێشت دەكات.

 

عەزام داوا لە لەیسی دەكات مۆبایلە زیرەكەكەی بكاتەوە بچێتە سەر هەر بەرنامەیەكی چات و لەگەڵ یەكێك لە كارمەندانی كەناڵەكە بێ ئەوەی ناوی كارمەندەكە بهێنێت  بكاتەوە، دوای ئەوەی پێشكەشكارەكە ئەو كارە دەكات  جادوگەرەكە دەڵێت: ئەو چاتەی تۆ كردوتەتەوە بەناوی محەمەد جاوزی نەهار تۆماركراوە.

 

دواتر جادوگەرەكە كەمێك چای وشك دەخاتە سەر لاپەڕەیەكی سپی و چاكە دەگۆڕێت بەناوی  محەمەد جازوری نەهار، ئەمەش وا لە لەیسی دەكات كاردانەوەیەكی بەهێزی هەبێت و داوا دەكات وێنەگرتن بوەستێنرێت و دەڵێت وێنەگرتن بوەستێنن.

 

لەسەر ئەم جادووە لەیسی دەڵێت: نەڵێن ئەمە تەڕدەستییە و تۆ ناوەكەت ئامادەكردووە  ئەوەی ئێستا رودەدات هیچ مەنتق نییە  و عەزام پێی دەڵێت: ئەمە تەڕدەستی زیرەكییە.

پێداچوونەوە:ئەڤین

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure