ئەگەر منداڵەكەت وشەكانی بە هەڵە دەربڕی چی دەكەت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 379‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
زۆربەی هەرە زۆری دایكان و باوكان بەو ئەزموونەدا تێپەڕیون كە منداڵەكانیان وشەیەك یان زیاتر بەهەڵە دەردەبڕن. پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، پێویستە كاردانەوەی دایك و باوك چۆن بێت؟ ئایا پێویستە هەڵەكەیان بۆ راست بكەیتەوە؟ ئایا كارێكی باشە پێی پێبكەنیت؟

 
شارەزایانی بواری پەروەردە و دەروونناسی دەڵێن پێویستە هەڵەكەی بۆ راست بكەیتەوە بەبێ ئەوەی سەرنجی منداڵەكە بۆ هەڵەكە رابكێشیت. بۆ نموونە ئەگەر منداڵەكە وتی تەماشاكە دایكە ئەوە رەزاخەیە، پێویستە دایكەكە یەكسەر وەڵام بداتەوە و بڵێ بەڵێ ئەوە زەڕافەیە بێ ئەوەی پێی بڵێ هەڵەت كردووە یان سەرنجی بۆ هەڵەكە رابكێشێت.

راستنەکردنەوەی بەردەوام بۆ منداڵ دەبێتە رێگر بۆ قسەكردن و فێربوونی زمان بەڵام دووپاتكردنەوەی وشەكە بە راستی كە منداڵەكە بە هەڵە دەیڵێت وردە وردە منداڵەكە فێردەكات وشەكە بەڕاستی دەرببڕێت بێ ئەوەی هەست بە شەرم و تەریقی بكات. پێكەنین بە دەربڕینی منداڵەكە زیانبەخش نییە ئەگەر منداڵەكە دڵنیا بێت لەوەی كە گاڵتەی پێ ناكەی.

 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure