لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دزییەکی گەورە دەکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 842‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بووک و زاوایەک لە شەوى هاوسەرگیرییەکەیاندا بە سەماکردنەوە سەرقاڵ دەبن و هاوکات  ژنێک هەموو ئەو پارە و دیارییانە دەدزێت لێیان کە ئامادەبووان وەک دیارى پێشکەشیان کردبوو بۆیان.


بەپێی رۆژنامەى ( دەیلى مەیل)ى بەریتانى، کرێس و ئیما لەوشەوەدا خەریکى سەماکردن بوونەوە و باوکى ئیما  کە پێداویستى ئاهەنگى کچەکەى گرتبووە ئەستۆ، هەڵساوە هەموو  پارە و دیارییەکانى خستووەتە ناوى ئۆتۆمبێلى بووک و زاوا.

بەپێی کامێراى چاودێریی نزیک لە شوێنى ئاهەنگەکە، ژنێکى نەناسراوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە سوارى ئۆتۆمبێلێکى فۆردەوە چاودێریی باوکى بووکەى کردووە و پاشان دەرگاى ئۆتۆمبێلەکەى شکاندووە و هەموو ئەو پارە و دیارییانە دزیوە، کە نرخەکەى بە 5 هەزار دۆلار مەزندە دەکرێت و لە ئێستادا پۆلیسى بەریتانیا بەدواى ئەو ژنە دزەدا دەگەڕێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە:ئەڤین





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure