خواردنی جگەری باش نەبرژاو چی لە جەستە دەکات؟

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4898‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


جگەر ئەو خواردنە خۆشەیە كە خواستێکی زۆری لەسەرە بە تایبەت لە ژەمی بەیانیاندا و سەڕەرای ئەوەی خۆشەو سوودی زۆریشی هەیە، بەڵام ئەگەر كەم ببرژێت یان بە كاڵی بخورێت، زیانی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

پسپۆران دەڵێن، جگەری كاڵ،  ئەنزیم و بەكتریایەكی زیانبەخشی  بە ناوی تیامیناز هەیە  و تەنیا كاتێك بە باشی بكوڵێت یان ببرژێت لە ناو دەچێت.

ئەو ئەنزیمە رێ نادات جەستە ڤیتامینەكانی دیكەی جگەر وەربگرێت و هەروەهاش خواردنی جگەری خاو ئەگەری لە بارچوونی كۆرپەڵە لە ژنانی دووگیاندا زیاد دەكات. 
خواردنی جگەر بە خاوی، جەستە ژەهراوی دەكات و كۆكەی كتوپڕ، پژمین، ئازاری سەر و ئاو لە لووت هاتن، نیشانەكانی ژەهراوی بوون. 

ئەو بەكتریا زیانبەخشانە دەتوانن بچنە چاوەوە و ببنە هۆی نابینا بوونی و زیان لە جگەریش بدەن.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure