نوێترین وێنەكانی زولەیخای یوسفی پەیامبەر دوای 13 ساڵ ببینە

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 11822‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

 

 وێنە نوێیەكانی كەتایۆن ریاحی خانمە ئەكتەری ناسراو و شۆخ و شەنگی ئێرانی و كارەكتەری زوڵەیخا هاوسەری  بوتیڤار عەزیزی میسر و هاوسەری دووەمی یوسفی پەیامبەر لە زنجیرە درامای مێژوویی، ئاشقانەی یوسفی پەیامبەر بووەتە جێی سەرنج و سەرسورمانی هەوادارانی.

كەتایون لە ئێستادا و نزیك بە سیانزدە ، چواردە ساڵ لە بەرهەم هاتنی ئەو درامایە و لە تەمەنی 55 ساڵیدا، وەكو كچێكی گەنجی بە وزە و شۆخ وشەنگ دەردەكەوێت و ئەمە بووەتە هۆی سەرسورمانی هەوادارانی. 

ئەو خانمە هونەرمەندە هاوسەرگیری كردووە، كوڕیكی هەیە و جگە لە پیشەی ئەكتەری خاوەن و بەڕێوەبەری چەند رێكخراوەی خێرخوازی و منداڵانی نەخۆشە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure