له‌دوای په‌نجا ساڵییه‌وه‌ ئه‌م وه‌رزشانه‌ مه‌كه‌

هەمەڕەنگ :: 05/11/2019‌ :: 624‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

1. وه‌رزشی راكێشانی ران: ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌بێته‌ هۆی داخورانی ئه‌ژنۆ و له‌ دوای ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵییه‌وه‌ پێویسته‌ له‌بری به‌كارهێنانی ئامێر، وه‌رزشه‌ جێگره‌وه‌كه‌ی (خواره‌وه‌) ئه‌نجام بده‌یت.

2. راكێشانی پشت له‌سه‌ر كورسیی رۆمانی: ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌شێت ببێته‌ هۆی ئازاری كه‌مه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌بری به‌كارهێنانی كورسیی رۆمانی، وه‌رزشه‌ جێگره‌وه‌كه‌ی لای راست ئه‌نجام بده‌.

3. راكێشان و به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ پشته‌سه‌ره‌وه‌: گوشارێكی ناپێویست ده‌خاته‌ سه‌ر شان له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ راكێشانه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ وه‌ك له‌ وێنه‌ی لای راستدا ده‌رده‌كه‌وێت.

4. بازدان به‌ جووته‌ پێ: له‌ دوای په‌نجا ساڵییه‌وه‌ نابێت به‌رزییه‌كه‌ له‌ 15 سانتیمه‌تر زیاتر بێت.

5. به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ سه‌ر سه‌ر: ئه‌م وه‌رزشه‌ قورسایی ده‌خاته‌ سه‌ر شانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه‌ واباشه‌ ئه‌م وه‌رزشه‌ ئه‌نجام نه‌درێت و بگۆڕدرێت بۆ وێنه‌ی لای راست.

6. قورسایی زۆر: له‌دوای ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵییه‌وه‌ نابێت قورسایی زۆر به‌رز بكرێته‌وه‌ به‌ڵكو پێویسته‌ قورساییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێت كه‌ بتوانیت 10 جار به‌رزی بكه‌یته‌وه‌ و ته‌نیا چه‌ند جاری كۆتایی كه‌مێك سه‌خت بێت.

7. راكردنی خێرا: راكردنی خێرا وه‌رزشێكی زیانبه‌خشه‌ بۆ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 50 ساڵ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ پێشتر وه‌رزشی له‌ش گه‌رم كردنی ئه‌نجام نه‌دابێت.

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure