ئه‌و خۆشییانه‌ی بەهۆی تەکنەلۆجیاوە نه‌ماون

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 297‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
پێش ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیانه‌ ژیان خۆشتر بوو. ئه‌مه‌ بۆچوونی زۆر كه‌سه‌ كه‌ پێیان وایه‌ به‌شێكی خۆشییه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیادا نه‌ماون و حه‌سره‌ت بۆ رابردوو هه‌ڵده‌كێشن، له‌وانه‌ش:

 
1. بینینی رووبه‌ڕوو كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و جێگه‌كه‌ی به‌ چات و ته‌له‌فون و گفتوگۆی ڤیدیۆیی پڕ كراوه‌ته‌وه‌.
2. نووسین و وه‌رگرتنی نامه‌ و كارتی بانگهێشت و پیرۆزباییش چێژێكی زۆری هه‌بوو كه‌ ئێستا نه‌ماوه‌.
3. خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ و پاڵدانه‌وه‌ و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌ماوه‌ و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌.
4. به‌كارهێنانی نه‌خشه‌ی سه‌ر كاغه‌ز و دیاریكردنی شوێنه‌كان نه‌ماوه‌ و ئێستا به‌ ئه‌پلیكه‌شنی مۆبایل شوێنه‌كان ده‌دۆزیته‌وه‌.
5. هه‌ڵبژاردن و كڕینی فیلم و به‌ كرێ هێنانی فیلم له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ و ئێستا له‌ رێی ئینته‌رنێت و نێتفلیكسه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كرێت.
6. وێنه‌گرتن به‌ كامێرای كۆن و به‌كارهێنان و شۆردنه‌وه‌ی فیلم و چاوه‌ڕێ كردنی وێنه‌ نه‌ماوه‌.
7. چێژ بینین له‌ كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان نه‌ماوه‌ و خه‌ڵك ته‌نیا بیریان له‌لای ئه‌وه‌یه‌ به‌ مۆبایله‌كانیان دیمه‌نه‌كه‌ تۆمار بكه‌ن.
8. یاریی منداڵان و چالاكییه‌كان نه‌ماون و منداڵی ئێستا به‌ته‌نیا خۆی به‌ ئامێری ئه‌لكترۆنییه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كات.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure