ویستی سپێنەی چاوی تاتوو بکات بەڵام کارەسات روویدا

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 9348‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی ئۆسترالی ئالوودەی نەشتەرگەری جوانکاری و تاتووکردن بڕیاریدا بچێتە قۆناغێکی دیکە و تاتوو لەسەر سپێنەی چاوی بکات، بەڵام بەهۆیەوە توشی ئازارێکی زۆربوو و بۆ ماوەی سێ هەفتە توانای بینینی لەدەستدا.

ئامبەر سەدان هەزار دۆلاری خەرجکرد تاکو رەنگی سپێنەی چاوی بگۆڕێت بۆ شین و چوار جار تاتووی چاوی کرد، بەڵام پێنجەم جار هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد و بۆ ماوەیەکی کاتی توانای بینینی لەدەستدا.
ئامبەر لە تەمەنی 14 ساڵیەوە نزیکەی 26 هەزار دۆلاری لە تاتووکردن و نەشتەرگەری گەورەکردنی لێو و سنگدا خەرجکردووە و زیاتر لە 200 تاتووی لەسەر جەستەی هەیە.
سەرەڕای ئەوەی بەهۆی دواین تاتووی چاوی ماوەی 3 هەفتە توانای بینینی لەدەستدا، بەڵام بڕیاریدا بەردەوامبێت لە پڕۆسەی گۆڕینی رووخساری بۆ ئەژدیهایەکی سپی پێستی چاو شین.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure