خواردنی بیبه‌ر بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌ترسیداره‌

تەندروستی :: 05/11/2019‌ :: 5432‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


بیبه‌ره‌كان (سوور، سه‌وز، زه‌رد و پرته‌قاڵی) یه‌كێك له‌و سه‌وزانه‌ن له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌كارهێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، هه‌م  ده‌كرێنه‌ ناو خواردنه‌كانه‌وه‌  و هه‌میش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا ده‌خورێن.

 
بیبه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌سوودترین ڤیتامین و كانزاكانن، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س مه‌ترسیدارن، به‌تایبه‌ت بیبه‌ری تیژ له‌وانه‌: 

بیبه‌ری سوور نابێت له‌كاتی دووگیانی و ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگ دوای منداڵبوونیش  به‌كاربێت و ده‌بێته‌هۆ و مه‌ترسی له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌ به‌تایبه‌تى له‌ مانگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دووگیانیدا.

ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر ئێشه‌یان له‌گه‌ڵه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خواردنی بیبه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كچان تووشى سه‌رئێشه‌ ده‌كات.

- بیبه‌ری سوور و تیژ ئه‌گه‌ر به‌ رێژه‌ی پێویست به‌كاربێت دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌  و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ راده‌ی پێویست به‌كاربێت،  ئه‌گه‌ری دروستكردنی گێرێ زیاد ده‌كات.

- بیبه‌ری تیژ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ كه‌مكردنی كێش و تواندنه‌وەیی چه‌وری، به‌ڵام به‌كارهێنانی زیاد له‌ راده‌ش زیانی هه‌یه‌ بۆ گه‌ده‌.

- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئازاری ریخۆڵه‌ یان نه‌خۆشی ریخۆڵه‌یان هه‌یه‌، نابێت بیبه‌ری سوور به‌كاربێنن، هه‌روەها بیبه‌ری سوور سورێنچك ده‌وروژێنیت و ده‌بێته‌هۆی ئازاری گه‌ده‌ و دڵ.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure