ئەم ڤیتامینە رێگری شێرپەنجەی پێستە

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 703‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


توێژەرانی بواری تەندروستی ئاشكرایدەكەن، ڤیتامین A، رێگری دەكات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و كاریگەرە لە چارەسەر کردنی.

 

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توێژەرانی زانكۆی براوندرود ئایلەندی ئەمریكا  ئاشكرایكردووە: ئەو كەسانەی رۆژانە رێژەیەكی بەرچاو لە ڤیتامین A  بەكار دێنن، بەراوورد بەو كەسانەی كە رێژەیەكی كەم لەو خواردن و تەواوكەرە خواردنیانەی سەرچاوەی ڤیتامین A ن ، بەكار دێنن، 17% كەمتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێر پەنجەی پێستیان هەیە. 

رێگریكردن لە شێرپەنجەی پێست كارێكی دژوارە، بەڵام خواردنی تەندروست و ئەو خواردنانە تەندروستانەی ڤیتامین Aیان لە خۆ گرتووە هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی دژە خۆر و خۆپاراستن لە تیشكی خۆر، رێگایەكی گونجاون بۆ خۆ پاراستن و كەمكردنەوەی  ئەو مەترسییە.

ڤیتامینن A یەكێكە لە پێویسترین ڤیتامینەكان بۆ گەشەی تەندروستی خانەكانی پێست،  میوە رەنگ زەرد و پرتەقاڵییەكان باشترین سەرچاوەی ئەو ڤیتامینەن.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure