پاش ئەوەی سیڵفیەکی لەگەڵ هاوڕێکەی گرت نهێنیەکی دایکی بۆ ئاشکرابوو

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 8768‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی خەڵکی باشووری ئەفریقا وێنەیەکی سیڵفی لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی قوتابخانەی گرت و نهێنییەکی دایکی بۆ ئاشکرابوو.

 
لە وردەکاریدا کچێک بەناوی (میشی سولومون)لەگەڵ (کاسیدی نیرس)ی هاوڕێی وێنەیەکی سێڵفی گرت و بۆی دەرکەوت پێش 17 ساڵ دایکی لە نەخۆشخانە رفاندوویەتی.

هەندێک لە هاوڕێکانی "میشی" لە قوتابخانە پێیانگوت کچێک هەیە لە خۆی بچووکترە، بەڵام زۆر لەیەک دەچن، بەهۆی ئەمەشەوە پەیوەندیەکەی هاوڕێییەتی لە نێوانیان دروستبوو بەبێ ئەوەی بزانن خوشکی یەکترین، بەڵام کاتێک کاسیدی وێنەکەی پیشانی دایک و باوکیدا بۆی دەرکەوت (میشی) خوشکیەتی و لە راستیدا ناوی (زیفانی نیرس) و پێش 17 ساڵ لە نەخۆشخانەی گروت شور دزراوە.

 

سەرەڕای ئەوەی ئەوەی دایکی راستەقینەی میشی سێ منداڵی دیکەی هەیە، بەڵام هەمیشە بەئاواتەوەبووە رۆژێک لە رۆژان بە کچەکەی شادبێتەوە.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure