پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌توانێت وزه‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ ماڵه‌كانى پێ روناك بكرێته‌وه‌

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 170‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تى  ئه‌سپ له‌ هێڵسنكى، 100 تۆن له‌ پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان كۆكرایه‌وه‌ و خرایه‌ دوو حاویه‌ گه‌وره‌و ودواتریش له‌ دامه‌زراوه‌ى یارفینیا بۆ وزه‌ سوتێنرا ،  به‌م هه‌وڵه‌ش له‌رێگه‌ى پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان وزه‌ى كارەبا له‌ فیله‌ندا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك و به‌رێگه‌یه‌كى پاك به‌رهه‌م هێنرا.


كۆمپانیای فورتوم  كه‌ پێش پێنج ساڵ  له‌مه‌وبه‌ر  ده‌ست پێشخه‌ری هۆرس پاوه‌ری ده‌ست پێكردووه‌ رایگه‌یاند ئه‌و بڕه‌ نزیكه‌ى 150 میگاوات له‌وزه‌ به‌رهه‌م هێنا، و توانرا له‌رێگه‌ى ئه‌و وزه‌یه‌وه‌  پێشه‌نگاكه‌ به‌درێژایی كارو چالاكیه‌كانى و بۆ ماوه‌ى 4 به‌رده‌وام بێت  و توانرا له‌ رێگه‌ى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌وه‌ گه‌رمى ماڵه‌كان دابین بكرێت.

كریستا هلگرین به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كه‌ رایگه‌یاند: ژماره‌ى ئه‌سپه‌كان له‌ فیله‌ندا زۆره‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش زۆرترین ئه‌سپمان هه‌یه‌ بۆیه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ كه‌سود له‌و پاشماوه‌كانیان وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌م هێنانى وزه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئاشكرای ده‌كات پاشماوه‌ى یه‌ك رۆژى  دوو ئه‌سپ به‌شی گه‌رمكردنى ساڵێكى یه‌ك ماڵ ده‌كات له‌ فیله‌ندا.
 
پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure