كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى هه‌نگه‌كان له‌ جیهاندا مه‌ترسی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى دروستده‌كات

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 136‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


جۆرج ماكهافن،  زانای مێرووه‌كان له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد هۆشداریده‌دات له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى داهاتووى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى هه‌نگه‌كان له‌ جیهاندا.

ماكهافن له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بۆرید پاندا ده‌ڵێت: "هه‌مه‌ره‌نگى ژیان له‌سه‌ر زه‌وى به‌هۆی مێرووه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌نگه‌كان ده‌بێت كه‌ ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونى رووه‌كه‌ گوڵداره‌كان پێش 100 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر".

جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، هه‌نگ رۆڵێكى گرنگى هه‌یه‌ له‌ ژینگه‌ى جیهاندا و ئه‌گه‌ر مێش هه‌نگ نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت نه‌ریته‌ خۆراكیه‌كانمان به‌ته‌واوى بگۆڕین،  چونكه‌ نه‌بوونى مێش هه‌نگ واتا نه‌بوونى گوڵ و سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى به‌ریتانیا پێشتر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌،  ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌م ساڵدا زیاتر بووه‌ و ده‌بێته‌ كاره‌ساتێك كه‌ مرۆڤایه‌تى و ژینگه‌ش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure