7 رێنمای گرنگ بۆ پاراستنى چاو له‌ شاشه‌ زیره‌كه‌كان

تەندروستی :: 28/10/2019‌ :: 1124‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌مان چه‌ند كاتژمێرێكى درێژ له‌به‌رده‌م شاشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ین وه‌ك مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، تابلێت، لاپتۆپ و كۆمپیوته‌ر، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ 30% بۆ 40% مان توشی ماندوبونى چاو ده‌بین.


كاركردن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ شاشانه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رئێشه‌ و كزانه‌وه‌ و سوربوونه‌وه‌ و وشكبونه‌وه‌ى چاو و تێكدانى بینین و چه‌ند نیشانه‌یه‌كى تر.


له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێنمای و ئامۆژگاریه‌كتان پێشكه‌شده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى  چاوتان له‌و زیانه‌ بپارێزن.

1. خۆت به‌دوربگره‌ له‌ كاردانه‌وه‌ى رووناكیه‌كه‌
ئایا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌؟ ئه‌مه‌ بیرۆكه‌یه‌كى خراپه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مترین تیشكى هه‌تاودا واتلێده‌كات ئه‌وه‌ى دێته‌ سه‌ر شاشه‌كه‌ت ناتوانیت بیبینى و چاوت توشی ماندوبوون ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوربیت له‌و كاردانه‌وه‌یه‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ بكه‌ به‌ ستونى.

2. پشووى كورت وه‌ربگره‌ 
له‌رۆژدا چاوت پێویستى به‌ پشووه‌، كاتێك هه‌ستتكرد چاوت ماندووه‌ كه‌مێك به‌پێ بڕۆ و هه‌وا هه‌ڵمژه‌ و سوود له‌ خۆر وه‌ربگره‌، ماوه‌ى پشووه‌كه‌ت با هه‌ردوو كاتژمێرێك 10 خوله‌ك بێت ئه‌مه‌ سوودى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ چاوه‌كانت.

3. بیر له‌ باشترین چاره‌سه‌ر بكه‌وه‌ بۆ چاوه‌كانت
كاتێكى زۆر له‌به‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌یت و چاوت ماندوو و سوور ده‌بێته‌وه‌؟ بیر له‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ره‌وه‌، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ئاسانه‌ و ده‌توانێت له‌م نیشانانه‌ رزگارتبكات وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ى چاو.
ئه‌م چاره‌سه‌ریه‌  پێی ده‌ڵێن، (هۆم ئۆپتیك)  چاره‌سه‌رێكى تایبه‌ت به‌ سوربونه‌وه‌ى چاو و وشكى چاو ناهێڵێت و هه‌ستى سوتانه‌وه‌ و كزانه‌وه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

4. بۆ چاره‌سه‌ری چاوه‌كانت ئاو زۆر بخۆره‌وه‌، ئاو یارمه‌تى شێداركردنى جه‌سته‌ ده‌دات و هه‌روه‌ها چاویش، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ رۆژانه‌ یه‌ك لیتر ئاو بخۆره‌وه‌ و واباشتره‌ هه‌ر پێنج خوله‌كێك كه‌مێك ئاو بخۆیته‌وه‌.

5. نزیك شاشه‌كان دامه‌نیشه‌
كاتێك له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داده‌نشیت  ده‌بێت چاوت زۆر له‌ شاشه‌كه‌وه‌ نزیك نه‌بێت، هه‌تا ده‌توانیت ده‌ست و په‌نجه‌كانت درێژبكه‌ به‌مشێوه‌یه‌ش زۆر له‌شاشه‌كه‌ نزیك نابیته‌وه‌،  كه‌مێك وه‌ره‌دواوه‌.
ئامۆژگاریمان بۆ تۆ، كه‌مێك شاشه‌كه‌ له‌خوار خۆتاوه‌ دایبنێ به‌مشێوه‌یه‌ش تیشكى شاشه‌كه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

6. چاو زۆر بتروكێنه‌
ئایا ده‌زانیت كاتێك له‌به‌رامبه‌ر شاشه‌ داده‌نشیت چاو كه‌م ده‌تروكێت،  بۆیه‌ گلێنه‌ى چاو وشك ده‌بێته‌وه‌.
ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به‌رده‌وام چاوت بتروكێنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌و  تۆزه‌ و پیسیه‌یی  له‌چاوه‌كانتدا كۆبووه‌ته‌وه‌ رزگارتبێت.

7. رووناكى شاشه‌كه‌ت چاك بكه‌
ئه‌و رووناكیه‌ی له‌ شاشه‌كه‌وه‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌ پشت به‌و ژینگه‌یه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ تێیدا دانشتویت، ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكى زۆر رووناكدا دابنیشیت ئه‌وه‌ رووناكیه‌كه‌ زۆرتر بكه‌ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ بوو ئه‌وا ده‌بێت رووناكیه‌كه‌ كه‌م بكه‌یته‌وه.  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure