بەپێی بورجەکەت بزانە خراپترین سیفەتت چیە

هەمەڕەنگ :: 27/10/2019‌ :: 3349‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەموو کەسێک لە ژیاندا کەم و کورتی هەیە هەربۆیە لەم بابەتەی خوارەوەدا بۆت رووندەکەینەوە بەپێی بورجەکەت ناشرینترین سیفەتت چیە.


کاوڕ- توڕەیی

توڕەیی دەستیگرتووە بەسەر ژیانی لەدایکبووی بورجی کاوڕ، چونکە ناتوانێت ئارامبگرێت و کاتێک توڕە دەبێت مامەڵەکردن لەگەڵیدا زۆر ئەستەمە.

گا- کەلـلەڕەقی
لە خراپترین سیفاتەکانی ئەم بورجە کەلـلەڕەقییە، چونکە گوێ لە کەس ناگرێت و چی لە مێشکیدایە دەیکات، هەروەها لەو کەسانەیە کە سور دەبێت لەسەر رای خۆی تەنانەت ئەگەر هەڵەش بێت.

دووانە- ناتوانێت نهێنی بپارێزێت
لە کەم و کورتیەکانی ئەم بورجە ئەوەیە ناتوانێت نهێنی بپارێزێت و هەرشتێکی پێ بوترێت بە کەسانی چواردەوری دەڵێت، ئەمەش وادەکات هەندێ کەس رقیان لێ بێت سەرەڕای ئەوەی بە نییەتێکی پاکەوە ئەم کارە دەکات.

قرژاڵ- مەزاجیە
کەسێکی هەستیار و مەزاجیە و کەس ناتوانێت پێشبینی کاردانەوەکانی بکات.

شێر- خۆ ویستی و خۆپەرستی
لە دیارترین کەم و کورتیەکانی بورجی شێر خۆ ویستیە و ئارەزوو بەوەدەکات هەمیشە سەرنجی خەڵکی لەسەربێت.

فەریک- بە هەڵە و کەم و کورتی بێزار دەبێت
لەدایکبووی ئەم بورجە دەیەوێت هەموو شتێکی چواردەوری هەڵەی تێدانەبێت و بە ئەستەمی رازی دەبێت بە کاری خەڵکی دیکە.

تەرازوو- بڕیاردان لەسەر خەڵکی
بورجی تەرازوو بڕیار لەسەر خەڵک و شتەکانی چواردەوری دەدات و هەڵسەنگاندیان بۆ دەکات، هەربۆیە کاتێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت بەردەوام هەست دەکەیت لەژێر تاقیکردنەوەدایت.

 

دووپشک- کەسایەتییەکی نهێنی هەیە
نهێنی خراپترین سیفەتی بورجی دووپشکە، چونکە زۆر داخراوە و هەرگیز نهێنیەکانی بۆ کەس باس ناکات.

کەوان- خۆخستنە مەترسیەوە
لەدایکبووی بورجی کەوان بیر لە دەرئەنجامی کارەکانی ناکاتەوە و زۆرجار خۆی دەخاتە مەترسییەوە.

گیسک- کۆنترۆڵکردن
زۆر زانستیانە بیردەکاتەوە و ئارەزوو بەوە دەکات کارەکانی چواردەوری خۆی بەڕێوەی بەرێت و کۆنترۆڵی بکات.

سەتڵ-جیاوازی
بورجی سەتڵ دەیەوێت هەمیشە لە خەڵکی جیاوازبێت ئەمەش دەیکاتە ژێر فشارێکی زۆرەوە و هەست دەکەیت بەردەوام توڕە و راڕایە.

نەهەنگ-  لە دنیایەکی خەیاڵاویدا دەژی
لەبەر ئەوەی کەسێکە هەمیشە لە دنیایەکی خەیاڵاویدا دەژی زۆر ئەستەمە بڕیاری یەکلایکەرەوە بدات.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure