هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 15061‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوێنی دەرهێنەری میسری محەمەد سوقی لە رێگەی فەیسبووکەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی هاوڕێ و ئەکتەری ناوداری میسری (قاسم دالی)ی بڵاوکردەوە.

 
قاسم دالی لەدایکبووی ساڵی 1939یە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بازرگانیدا، بە چەندین رۆڵی بچووک لە سینەمای میسریدا بەشداری کردووە و بەردەوام گرنگی داوە بە کارەکانی دەستەی هونەرمەندان.

لە دیارترین کارە هونەریەکانی "ئەلفرن"، "ئەلنەمر وە ئەلئونسا"، "ئەلمەشبوه"، "رەمەزان فەوق ئەلبورکان"، "ئیمرەئە من زەمەن ئەلحوب".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure