نهێنی گەنج مانەوەی خانمە ئەکتەرە ئێرانیەکان بزانە

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4036‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 
مەهتاب کەرامەتی- خانمە ئەکتەرێکی ئێرانیە ئەم ساڵ دەبێتە 49 ساڵ، بەڵام کاتێک تەماشای دەکەیت 10 ساڵ لەتەمەنی خۆی گەنجتر دیارە، کاتیک دەربارەی نهێنی گەنج مانەوەکەیان پرسی وتی: دایکی لەبواری خۆراکیدا کاریکردووە واتا لە منداڵیەوە دایکی گرنگی داوە بەوەی خۆراکی تەندروست بخۆن و وەرزش ئەنجام بدەن.


 

ئەفسانە پاکرو- سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 36 ساڵە رووخساری گەنجتر دیارە و دەڵێت: هۆکارەکەی بۆماوەییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگی دەدات بە رووخسار و جەستەی و بەردەوام سەردانی پزیشکی پێست دەکات و وەرزش ئەنجام دەدات.


شەبنەم قەلی خانی- ئەم خانمە تەمەن 41 ساڵە دەڵێت: نهێنی جوانیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێش کاتژمێر 12 دەخەوێت و ماوەی 24 ساڵە کرێمی ژێر چاو و نەهێشتنی چرچی بەکاردەهێنێت و خۆراکی تەندروست دەخوات.


نیکی کەریمی- هەرچەندە تەمەنی 47 ساڵە، بەڵام رووخسارێکی گەنج و جوانی هەیە و دەڵێت: نهێنی جوان مانەوەی بەکارهێنانی باشترین بەرهەمەکانی جوانکاریە لەگەڵ خواردنی خۆراکی تەندروست و خەوتنی پێویست و ئەنجامدانی وەرزش.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure