ئه‌و 10 بڕیاره‌ی په‌شیمانیی له‌دوایه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1247‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ
هه‌موو رۆژێك ده‌رفه‌تێكی نوێیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ ژیاندا. به‌شێكی زۆری ره‌وتی ژیان به‌هۆی بڕیاره‌كانی خۆته‌وه‌ رووده‌ده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌، ده‌بێت بڕیاره‌كانت راست بن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌.


لێره‌دا باس له‌و بڕیارانه‌ی ژیان ده‌كه‌ین كه‌ دواتر لێیان په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌:

1. قبووڵكردنی مامناوه‌ند بوون له‌ بواره‌ جیاجیاكانی ژیانتدا و هه‌وڵنه‌دان بۆ به‌ره‌وپێشچوون.

2. قبووڵكردنی ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر ژیانت دیاری بكه‌ن و له‌بری تۆ بڕیارت بۆ بده‌ن.

3. كۆڵ دان و وازهێنان له‌ ئامانجه‌كان و قبووڵكردنی شكسته‌كان و سارد بوونه‌وه‌.

4. خۆ به‌دوور گرتن له‌ گۆڕانكاری و رێگری كردن له‌ گه‌شه‌كردن.

5. قایلبوون به‌و شتانه‌ی له‌ ئاستی تۆدا نییه‌ و له‌ شایسته‌یی خۆت كه‌متره‌.

6. هه‌وڵنه‌دان و ته‌مبه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له‌ بواره‌كانی ژیاندا.

7. خۆ نیگه‌رانكردن و دڵه‌ڕاوكێ به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك ته‌نانه‌ت شته‌ لاوه‌كییه‌كانیش.

8. به‌سه‌ر بردنی كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانی خۆشه‌ویستدا و خۆ سه‌رقاڵكردنی ناپێویست.

9. له‌ دڵ گرتنی رق و كینه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی لێبوورده‌یی و فه‌رامۆش كردن.

10. واز هێنان له‌ حه‌ز و خولیاكان و ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و شتانه‌ی حه‌زت لێیانه‌. 

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure