لەرووی پەروەردەوە کەی گونجاوە باسی سێکس بۆ منداڵ بکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1900‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

لە کۆمەڵگای وەک کۆمەڵگەی کوردەواری، باسکردنی بابەتە سێکسییەکان بۆ منداڵ بەمەبەستی فێکردن وەک (تابوو) تەماشا دەکرێت ئەگەر چی مەسەکەلە بەو شێوەیەی جاران نییە کەبە تەواوی مایەی شەرمەزاری بێت. 


لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان زۆربەی دایکان و باوکان لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغەکانی هەرزەکاری منداڵەکەیان وردە وردە زانیاری سێکسی دەدەنێ، بەڵام پسپۆڕان پێشنیار دەکەن ئەم گفتووگۆیە زووتر لەگەڵ منداڵەکان دەست پێ بکەن، هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیان برۆن. 

لەم رووەوە (مایکڵ بۆربا) لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت رایگەیاند: پێویستە لەتەمەنی 2 ساڵییەوە ئەم بابەتە لەگەڵ منداڵ باس بکرێت بۆ ئەوەی دواجار کەسێکی نائاسای دەرنەچێت و تووشی کاردانەوەی نەخوازراو و گرێی دەروونی نەبێت، پێویستە لەتەمەنی منداڵی ناو ئەرکی ئەندامەکانی جەستە بۆ منداڵ روون بکرێتەوە بەجۆرێکی وا بە مەسەلەیەکی سروشتی وەریبگرێت.

هەروەها پێویستە چاودێری منداڵ بکرێت کاتێک پێکەوە گفتووگۆ دەکەن، کەواتە مەرجێکی زۆر گەورەیە دایک و باوک هاورێی منداڵبێت پەیوەندی باشیان لەگەڵی هەبێت بۆ ئەوەی منداڵ دەرفەتی هەبێت پرسیار لەسەر ئەو مەسەلانە بکات کە لە ناخیدایە. 

وەرگێران: گ، ئەمین

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure