له‌دایكبوونى منداڵێك پزیشكان شۆك ده‌كات.. وێنه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3443‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا له‌ ئه‌مریكا كچێك له‌دایكبووه‌ كێشى هێنده‌ى سابونێك ده‌بێت.

به‌پێى سایتى میترۆى بریتانى كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، منداڵه‌كه‌ 15 هه‌فته‌ پێش واده‌ى خۆى له‌دایكبووه‌ و زۆر لاوازبووه‌، به‌جۆرێك كێشى له‌شى 368 گرامه‌ كه‌ ده‌كاته‌ هێنده‌ى كێشى سابونێك و هێنده‌ى بوكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت.

پزیشكه‌كان كه‌ منداڵه‌كه‌یان له‌سكى دایكى ده‌رهێناوه‌، پێیان وابووه‌ ناژى و ده‌مرێت، به‌ڵام دواى هه‌وڵدان له‌گه‌ڵیدا توانیویانه‌ له‌ مردن رزگارى بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى بچووكى و كێشه‌ كه‌مه‌كه‌ى و به‌رده‌وامبوونى به‌وشێوه‌یه‌ له‌ ژیان پزیشكه‌كانى توشى سه‌رسوڕمان كردووه‌.

دایك و باوكى منداڵه‌كه‌ زۆر دڵیان پێى خۆشه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كه‌م منداڵیانه‌ و ناویان ناوه‌ كایڵى.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure