چه‌ند چاره‌سه‌رێكی گه‌مژانه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 419‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

1. شێلان به‌ ئاگر
شێلان به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر له‌ش، نرخی یه‌ك كاتژمێر له‌م چاره‌سه‌ره‌ 48 دۆلاره‌.

2. ماسكی خوێن: وه‌رگرتنی خوێن له‌ بازووه‌وه‌، پاشان به‌كارهێنانی وه‌كو ماسك بۆ ده‌موچاو.

3. شێلان به‌ مار: به‌هۆی جووڵه‌ی ماره‌كان و ئه‌و هۆرمۆنی ئه‌دریناڵینه‌ی له‌ش به‌رامبه‌ر ماره‌كه‌ ده‌یڕێژێت ئارامی به‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌به‌خشێت. هۆڵێكی ئاسیایی هه‌یه‌ كه‌ له‌جیاتی شێلان به‌ مار شێلان به‌ مشك ئه‌نجامده‌دات.

4. یه‌كێكی تر له‌ كاره‌كانی جوانكاری بریتییه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی بۆ په‌نجه‌ی پێ و كورت كردنه‌وه‌یان.

5. گه‌رماوی شۆربا: له‌م گه‌رماوه‌دا كه‌سه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو گۆشتاوی به‌رازه‌وه‌ كه‌ مێتابۆلیزم و كۆلاجین به‌رزده‌كاته‌وه‌ و پێست روونده‌كاته‌وه‌.

6. هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌، ئاوی لیمۆ ره‌نگی چاو كاڵ ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ ده‌كه‌نه‌ ناو چاویانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ كارێكی زیانبه‌خشه‌ و هه‌ندێكجار ده‌بێته‌ هۆی خوێنبه‌ربوونی چاو.

7. كرمی مشه‌خۆر: له‌ هه‌ندێك وڵاتدا ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت خۆی لاواز بكات گه‌رای كرمی مشه‌خۆر ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی كرم له‌ له‌شیدا دروستببێت و لاواز ببێت. به‌شێك له‌ وڵاتان ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

8. گه‌وره‌كردنی لێو: هه‌ندێك له‌و رێگه‌ نائاساییانه‌ی بۆ گه‌وره‌ كردنی لێو ده‌گیرێنه‌ به‌ر گه‌رم كردنی لێوه‌ به‌ ئامێری موجه‌فیفه‌ یان لێدان و راكێشانی لێو بۆ ئاوساندنی.

9. گه‌رماوی ناو ئارده‌ دار: ئه‌مه‌ش رێگه‌ چاره‌یه‌كی نائاسایی تره‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ناو ئارده‌ داردا راده‌كشێت و به‌مه‌ش ئاسووده‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure