پیاوێك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر دیارنامێنێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 973‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك به‌دوای پیاوێكدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو چاڵێكه‌وه‌ و ئاوى ئاوه‌ڕۆ بردویه‌تى، هه‌تا ئێستا چاره‌نوسی نادیاره‌.

پێگه‌ی ئه‌ى بی سی بڵاویكرده‌وه‌ "ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ شاری فونیكس له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا چونه‌ته‌ شاری هیرموسیلو له‌ مه‌كسیك بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری تیمه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه‌".

به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌: "پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا زه‌حمه‌ت بووه‌ به‌هۆی هه‌بوونى بۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌و چاڵه‌دا".

دیارنه‌مانى ئه‌و پیاوه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى دروستكردووه‌ به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ى كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌ڕۆكانى ئه‌و شاره‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ناتوانن چاره‌نوسی دیارى بكه‌ن كه‌ له‌ژیانداماوه‌ یاخود نا . 

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure