رۆژانە خۆت بشۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1811‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ سه‌ده‌ی رابوردوودا زۆر ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی یه‌ك جار خۆت بشۆیت. به‌ڵام ئێستا هۆكاره‌كانی گه‌رماو كردن ئاسانتر بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر كه‌س رۆژانه‌ خۆیان ده‌شۆن. به‌ڵام لێره‌دا 8 هۆكار باس ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن خۆ شۆردنی رۆژانه‌ كارێكی باش نییه‌:


1. خۆ شۆردنی زۆر ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی چه‌وریی سروشتیی پێست و به‌وه‌ش پێست وشك ده‌بێته‌وه‌ و تووشی زیبكه‌ و كێشه‌ی تر ده‌بێت.
2. به‌شێكی زۆری له‌شت به‌هۆی جلوبه‌رگه‌وه‌ داپۆشراون و راسته‌وخۆ پیس نابن له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست به‌ شۆردنی رۆژانه‌یان ناكات.
3. جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌ق هه‌ڵده‌مژێت پێویستی به‌وه‌یه‌ زیاتر بگۆڕدرێت و جلی ژێره‌وه‌ی پاك و نوێ له‌به‌ر بكرێت.
4. ئه‌و كه‌ره‌سه‌ی پاككردنه‌وانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنیت به‌گشتی چۆنایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه‌ و به‌ باشی له‌شت پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.
5. خۆ شۆردنی كه‌متر ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆچوونی ئاو.
6. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆ شۆردن پێویستی به‌ كه‌ره‌سه‌ی پاكوخاوێنیی تره‌، كه‌م كردنه‌وه‌ی خۆ شۆردن ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیش.
7. جگه‌ له‌وه‌ش كه‌م كردنه‌وه‌ی خۆشۆردن كاتێكی زۆریشت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
8. ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌كی زۆر گه‌رم و شێدار نیت ئه‌وا ئه‌و ئاره‌قه‌ی به‌ رۆژێك له‌شت ده‌ریده‌دات نابێته‌ هۆی ناخۆشكردنی بۆنی له‌ش. ئه‌و كاته‌ش به‌ بۆنخۆشكه‌ر ده‌توانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت و پێویست ناكات هه‌موو رۆژێك خۆت بشۆیت.
جگه‌ له‌وه‌ش، خۆ شۆردنی رۆژانه‌ زیان به‌ قژیش ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونه‌وه‌ی قژ و نه‌هێشتنی نه‌رمی و بریقه‌ و ته‌ندروستییه‌كه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویستت رۆژانه‌ خۆت بشۆیت ئه‌وا سه‌رت به‌ كیسه‌یه‌ك دابپۆشه‌ و ته‌نیا هه‌فته‌ی دوو تا سێ جار زیاتر قژت نه‌شۆیت.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure