بەم خواردنانە کۆتایی بە بۆنی دەم بهێنە

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2523‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

گێزه‌ر و سێو 

سكی به‌تاڵ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌م، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م ناهێڵن خواردنی گێزه‌ر و سێوه‌، ده‌توانیت ئاوی هه‌ردوو میوه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌یت پێكه‌وه‌ بیانخۆیته‌وه‌.

گێلاس
گێلاس دژی میسانۆڵه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌م ناخۆش بێت، به‌ خواردنی گێلاس ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ به‌ ئاسانی ناهێڵیت.

چای سه‌وز
جگه‌ له‌وه‌ی سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌ له‌وانه‌ش چالاك كردنی مێشك و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، رێگه‌یه‌كی زۆر باشیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م نه‌هێڵیت.

و:كێوان

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure