خواردنى ڤیتامین A رێگری لە توشبوونى ئه‌م جۆرە شێرپەنجەیە ده‌كات

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 395‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
توێژەرانی بواری تەندروستی ئاشكرایدەكەن: ڤیتامین A، رێگریدەكات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست.

 ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توێژەرانی زانكۆی براوندرود ئایلەندی ئەمریكا  ئاشكرایكردووە: ئەو كەسانەی رۆژانە رێژەیەكی بەرچاو لە ڤیتامین A  بەكاردێنن، بەراوورد بەو كەسانەی كە رێژەیەكی كەم لەو خواردن و تەواوکارە خواردنیانەی سەرچاوەی ڤیتامین A ن ، بەكاردێنن، 17% كەمتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێر پەنجەی پێستیان هەیە. 
رێگریكردن لە شێرپەنجەی پێست كارێكی دژوارە، بەڵام خواردنی تەندروست و ئەو خۆراکانەی ڤیتامین Aیان لە خۆگرتووە هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی دژە خۆر و خۆپاراستنی لە تیشكی خۆر، رێگایەكی گونجاون بۆ خۆ پاراستن و كەمكردنەوەی ئەو مەترسییە. هاوكات ڤیتامين A یەكێكە لە پێویستترین ڤیتامینەكان بۆ  گەشەی تەندروستی خانەكانی پێست.
پ: پەری

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure