باڵابەرزترین پیاوی ئەمریکا ببینە باڵای سەروو دوو مەترە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4454‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

باڵا بەرزترین پیاوی ئەمریکا ئاشکرایکرد پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ هەیە تاکو ژیانی لە مردن رزگاربێت.

ئیگۆر ڤۆڤکۆڤینسکی باڵای 2.3 مەترە و رۆژی چوارشەممەی پێشوو لە رێگەی کەناڵی یوتوبەکەی ئاشکرایکرد پێویستی بە نەشتەرگەریەکی دڵ هەیە.

ڤۆڤکۆڤینسکی تەمەن 37 ساڵ بە گریانەوە وتی "نازانم چەند لە نەخۆشخانە دەبم و نازانم چیم لێ بەسەردێت، چونکە دڵم تەواو نیە و دەبێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەگەری ئەنجام بدەم".
ڤۆڤکۆڤینسکی بە رەچەڵەک خەڵکی  ئۆکرانیایە بەڵام لە ساڵی 1989 لەگەڵ دایکی چووەتە ئەمریکا و بە باڵابەرزترین پیاوی ئەمریکا دادەنرێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure