پاش دابەزاندنی 63 کیلۆی کێشی کەس نایناسێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4675‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بەدرێژایی ژیانی مێلیسا رۆسویڵ-ی تەمەن 30 ساڵ بەدەم قەڵەویەوە دەیناڵاند، بەڵام لە پێناو تەندروستی خۆی و منداڵەکەی بڕیاریدا کێشی داببەزێنێت.

ئەم خانمە کێشی نزیکەی 146 کیلۆگرام بووە و پزیشکان پێیان وت ناتوانێت بە ئاسانی سکپڕبێت و منداڵی ببێت ئەگەر کێشی دانەبەزێنێت هەربۆیە بڕیاریدا واز لە سوکە ژەمەکان و شوکولاتە بهێنێت و وەرزش ئەنجام بدات.

پاش پەیڕەویکردنی رێجیمێکی تایبەت و خولی سەماکردن میلیسا 63 کیلۆی کێشی دابەزاند و لە ئێستادا دایکی دوو منداڵە، هەروەها زۆرێک لە هاوڕێ کۆنەکانی سەرسامن بە گۆڕانکاریەکان و هەندێکیان نایناسنەوە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure