ڤیدیۆ:کچێک لە پەخشی راستەوخۆدا توشی دۆخێکی ناخۆش دەبێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3239‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کچێک لە بەرنامەی Kuaförüm Sensin واتا تۆ سەرتاشی شۆکبوو پاش ئەوەی گۆڕانکاریەکەی قژی بینی.

ئەم کچە قژێکی تەندروست و درێژی هەبوو، بەڵام سەرتاشەکە لەپر بڕیاریدا زۆری لێی ببڕێت سەرەڕای ئەوەی دڵنیابوو کچەکە تەنیا دەیەوێت بڕێکی کەمی لێ ببڕێت.

پاش ئەوەی کچەکە بینی قژی کورت بووەتەوە بورایەوە و راستەوخۆ خەڵکی بەهانایەوە چوون، هەرچەندە کچەکە دواتر گەڕایەوە بۆ بەرنامەکە، بەڵام لە گریان نەوەستا.

بەرنامەی تۆ سەرتاشی بەرنامەیەکی تورکیەوە تێیدا چەند کچ و مۆدێلێک کێبڕکێ دەکەن تاکو بە شێوەیەکی جیاواز و داهێنەرانە قژیان ستایل بکەن و خەڵاتی یەکەم بەدەستبهێنن.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure