بۆ رێگری لە قۆپیە کارێکی سەیر دەکرێت... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 495‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە خوێندنگەیەكی وڵاتی هیندستان بووە جێی رەخنە و كاردانەوەی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لەو گرتەیەدا كە لە یەكێك لە خوێندنگەكانی ئەو وڵاتەدا تۆماركراوە،  بۆ رێگریكردن لە قۆپیەكردن، خوێندكارەكانیان ناچاریان كردوون، كارتۆن بكەن بەسەریانداو خوێندكارەكان توانیویانە تەنیا بەردەمی خۆیان ببینن.

ئەو خوێندنگەیە كە لە ویلایەتی كارناتاكا هەڵكەوتووە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە نائاساییە، دوای لێبوردنی لە بنەماڵەكان و بەرپرسانی ئەو ناوچەیە كرد.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure