ئایا بنێشت جوین كێشت دادەبەزێنێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 958‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


زۆرجار دەبیستین جوینی بنێشت دەبێتە هۆی رێكبوون و دابەزینی كێش، بەڵام ئایا ئەو وتەیە راستە؟

پزیشكانی بورای تەندروستی دەڵێن: "بەڵێ، جوینی بنێشت كاریگەری هەیە لەسەر كونتڕۆڵكردنی حەز بۆ خواردنەكان، هەروەها رێگریكردن لە خواردنی كالۆرییە زیادەكان و لە ‌ئەنجامدا دابەزینی كێش".

بەڵام پزیشكان دەڵێن: "سەرەڕای ئەوەی بنێشت كاریگەرە لەسەر دابەزاندنی كێش، بەڵام دەبێت ئاگاداربین، بەهۆی ئەوەی حەز بۆ خواردنەكان كەمدەكاتەوە، خواردنی خواردنە بەسوود و ڤیتامینەكانیش كەمدەكاتەوە و دەبێتەهۆی كەمی ئەو كانزا و ڤیتامینانە لە جەستەدا".

كەوایە ناكرێت وەكو چارەسەرێكی تەندروست بۆ دابەزاندنی كێش لەبەرچاو بگیرێت.

هەروەها ئەو  شیرنكەرە ناسروشتییانەی لە پێكهاتەی بنێشتدا بەكاردەهێندرێن، زیان دەگەیەننە ریخۆڵەكان و گەدە.

پێداچوونەوە: ئەڤین
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure