چی روودەدات گەر بۆ چەند خولەکێک مەساج بۆ ئەم شوێنەی جەستەت بکەیت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 660‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئێمە ئەندامێكی جەستەمان هەیە كە هەرگیز جێگەی گرنگی نییە،  بەڵام هۆكار زۆرن بۆ ئەوەی بەو بەشە بڵێن  خاڵی دڵخۆشی.

لیمفە گرێی زیموس  كە دەكەوێتە بەشی پێشەوەی سەرەوەی سنگ و فەرمانی بەرگری هەیە , لەتازە لەدایكبوان و منداڵاندا ئەو لیمفە گرێیە ناچالاكە  و لەگەڵ گەشەی مرۆڤ گەشە دەكات .

 ئەو لیمفە گرێیە  رۆڵێكی گەورەی هەیە لە  كاراكردنەوەی كۆئەنداكی بەرگری لەش كاتێك رووبەڕوی مەترسیەك دەبێتەوە، بەڵام یەكەم لیمفە گرێیە كە پیر دەبێت .

زاناكان لە زانستی بایلۆجیا و زانستی بەرگری چەندین رێگەیان داناوە بۆ ئەوەی ئەو لیمفەگرێیە كارەكەی بكات بەتایبەت دوای ئەوەی زاناكان بۆیان دەركەوت كە دژە زیندەكان و كوتانەكان ناتوانن پارێزگاری لە كۆئەندامی بەرگری بكەن،  بۆیە لە ئێستادا دەیانەوێت تەمەنی ئەو لیمفە گرێیە درێژتر بكەنەوە.

 چۆن دەیدۆزینەوە ؟
ئێوە دەتوانن دوو پەنجە بخەنە سەر بەشی پێشەوەی خوارەوەی  مل لە نزیك ئێسكی (قەس) ئەو ناوچەیە لە لیمفە گرێكەوە نزیكە كە بە خاڵی دڵ خۆشی ناسراوە , و دەتوانێت وزەی نەرینی لەناو ببات و كۆئەندامی بەرگری و توانای جەستە بە شێوەیەكی گشتی چالاك  و بەهێز دەكات.

 چۆن دەتوانیت چالاكی بكەیتەوە؟

دەست لێدان و مەساجكردنی ئەو شوێنە
ئەو لیمفە گرێیە  وزەی لەشت دەپارێزێت و پردێكە لە نێوان مێشك و جەستە و فشاری دەروونی تەمەنی ئەو لیمفە گرێیە كەم دەكاتەوە.

ئێوە دەتوانن دەستی لێ بدەن و بەنەرمی مەساجی پێ بكەن بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك  هەناسەی قوڵ هەڵمژن .

 كاتێك خاڵی دڵخۆشی چالاك دەبێت  موچڕكەیەك بە هەموو جەستەدا دروست دەبێت و هەستی دڵ خۆشیان لا دروست دەبێت  ئەمە یەكسەر روونادات، بەڵكو دەبێت چەند رۆژێك لەسەری بەردەوام بن. 

ئەگەر دوو دڵی دڵتەنگی ئەو راهێنانە رۆژانە بۆچەند جارێك دووبارە بكەرەوە.  

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure