به‌رمیلێكى قاوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 380‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژه‌رانى  كۆمه‌ڵه‌ى جوگرافیای رووسی له‌ گه‌شتێكدا بۆ  جه‌مسه‌ری باكوور به‌رمیلێكیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ پڕ بوو له‌ قاوه‌  و ئه‌و به‌رمیله‌ له‌ بنكه‌ى ئیفلین بلدوینى ئه‌مریكى له‌ ساڵى 1902ه‌وه‌ به‌جێهێڵدراوه‌.


لیونید كروگلوف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاویكردووەته‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رمیله‌ له‌سه‌ر زه‌وى فرانتس جۆزێف دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: پێشتر چه‌ند بنكه‌یەکی سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ جه‌مسه‌ری باكوور هه‌بوون.

ده‌شڵێت: "له‌و گه‌شته‌دا ورچێكمان بینیوه‌ كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ناترسێت و به‌ره‌و روویان هاتووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى كه‌ چاودێری توێژه‌رانى ده‌كرد نه‌یتوانیوه‌ بیوه‌ستێنێت یاخود بیترسێنێت".

پ: ن.م
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure