هونه‌رمه‌نده‌ لوبنانییه‌كان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 833‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى لوبنان پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌رده‌بڕن و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران پشتیوانى لابردنى باج له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.


دروشمى خۆپیشاندانه‌كانى لوبنان له‌ دروشمه‌كانى عێراقه‌وه‌ نزیكه‌ و هه‌مان شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌یافه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی و باج نه‌مێنێت و هه‌لی دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر بكرێت. به‌ڵام ته‌نها جیاوازى له‌نێوان خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ و عێراق به‌شداری نه‌كردنى هونه‌رمه‌نده‌ عێراقیه‌كانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ لوبنانیه‌كانەوە.
 
یارا له‌ رێگه‌ى هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تویته‌رەوە ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌لێك بین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆی بزانێت و راست و هه‌ڵه‌ جیابكاته‌وه‌.

هاوکات مایا دیاب داوا له‌ هه‌وادارانى ده‌كات بڕژێنه‌ سه‌رشەقامەکان و به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن و له‌ تویته‌ره‌كه‌ى خۆیەوە ده‌ڵێت: من ئاماده‌م بچمه‌ سه‌رشەقام كێ وه‌ك منه‌؟

ئه‌لیساش  هه‌ر له‌تویته‌رەوە تویتێکی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: شانازى به‌گه‌لی لوبنان و به‌یروته‌وه‌ ده‌كه‌م  و كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌ڵك كه‌رامه‌تى خۆی به‌ده‌ست بێنێت.

مەریه‌م فارسیش ده‌ڵێت: خوایه‌ تۆ ده‌ره‌قه‌تى زاڵمه‌كان دێیت و گه‌له‌كه‌م زوڵم لێكراوه‌.

راغب عه‌لامه‌ش  له‌ تویته‌ر گله‌یى له‌ حكومه‌ت ده‌كات و به‌كورتى نوسیویه‌تى: ده‌وڵه‌تێكى شکست خواردووە، سیستمێكى شكست خواردووه‌، حاكمى وڵاته‌كه‌م شکست خواردوون، نوقته‌ سه‌ری دێڕ.

پ: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure