ژنێک بەرتیل دەدات بە مامۆستایەک هەتا کورەکەى لە کۆلێژێک وەربگیرێت

هەمەڕەنگ :: 19/10/2019‌ :: 292‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دادگایەکى ئەمریکى ژنێک بە 3 هەفتە زیندانیکردن سزادەدات، لەبەر ئەوەى هەوڵیداوە بەرتیل بداتە خوێندنگەیەک هەتا دەستکارى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کوڕەکەى بکەن  بۆ ئەوەى لە کۆلێژێکى تایبەت وەربگیرێت.


بەپێی رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى، مارجۆرى کلابەرى تەمەن 51 ساڵ بڕى 15 هەزار دۆلارى داوە بە مامۆستایەک، هەتا دەستکارى ئەنجامى تاقیکردنەوەى ماددەى ACT بکات و دواى ئاشکرابوونى و دەستگیرکردنى، دادگا بڕیاریداوە 3 هەفتە زیندانى بکات لەگەڵ پێبژاردنى 9500 دۆلار وەک سزایەکى دارایی جگە لە خزمەت کردنى کۆمەڵگا بۆ ماوەى 250 کاتژمێر.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure