وێنه‌: دایكێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بینێت منداڵه‌كه‌ی له‌ باوه‌شیدا مردووه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3654‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێكی 30 ساڵی بریتانی به‌ناوی لاوری ودرووف چه‌ند ساڵه‌ خه‌مباری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی مردنی منداڵه‌كه‌ی، لاوری خه‌وی لێ كه‌وتبوو له‌و كاته‌ی شیری به‌منداڵه‌كه‌ی ده‌دا كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك بوو، كاتێك لاوری خه‌به‌ری بووه‌وه‌ بینی منداڵه‌كه‌ی له‌ باوه‌شیدا خنكاوه‌.


رووداوه‌كه‌ له‌ ساڵی 2015 روویدابوو و له‌ شاری چێسته‌رفیڵد له‌ بریتانیا كاتێك لاوری له‌و شه‌وه‌دا خه‌ریكی شیرپێدان بوو به‌ منداڵه‌كه‌ی، وایده‌زانی ته‌نها رۆژێكی ئاسایی ده‌بێت به‌ڵام نه‌یده‌زانی ئه‌م كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

لاوری له‌وكاته‌وه‌  زۆر خه‌مباری منداڵه‌كه‌یه‌تی به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌ ژیانی خۆی و هه‌وڵ ده‌دات به‌ ئاسایی بژی، له‌ ئێستاشدا منداڵێكی دیكه‌ی هه‌یه‌ كه‌ دوو ساڵه‌.

و:كێوان
پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure