ژنێک دوو ساڵ منداڵەکەی لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەشارێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1442‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێكی فرنسی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی كرا، پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ منداڵه‌ كچه‌كه‌ی له‌ ناو سنوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به‌ جێ هێشتبوو.


كچه‌كه‌ كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه‌ به‌ده‌ست ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی دایكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ پێشتر له‌ ناو سنوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به‌ جێ هێشتووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ر بێت، كه‌س به‌م كاره‌ی ئه‌م ژنه‌ فره‌نسییه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی تاوه‌كو رۆژێك پیاوێكی میكانیك پشكنینی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرد و منداڵه‌كه‌ی له‌ سنوقه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ بارێكی زۆر خراپدا بوو.

دواتر پۆلیسی لێ ئاگادار كرده‌وه‌ و ژنه‌كه‌ دادگایی كرا و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی كرا، ژنه‌كه‌ سێ منداڵی دیكه‌شی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م منداڵه‌ی چواره‌می نه‌ویستووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ بیشارێته‌وه‌ و كه‌س پێی نه‌زانێ بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی كردووه‌.

و:كێوان

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure