نهێنى مانه‌وه‌ى ئیتاڵییه‌كان به‌گه‌نجى چییه‌ ؟

هەمەڕەنگ :: 18/10/2019‌ :: 640‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

ئیتاڵییه‌كان هه‌میشه‌  پارێزگاری له‌مانه‌وه‌یان به‌گه‌نجى ده‌كه‌ن،  نهێنى ته‌مه‌ن درێژیان چییه‌ ؟ بۆچی ئیتاڵیا له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ له‌م بواره‌دا، ته‌مه‌نى ناوه‌ندى پیاوان 81 ساڵه‌ و له‌ ژناندا 85 ساڵانه‌.


وەڵامى ئه‌م پرسیارانه‌  له‌ پێگه‌ى لیكۆ نۆتیز  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌  پسپۆره‌كانى خۆراك له‌ ئیتاڵیا  مانه‌وه‌ى به‌ گه‌نجیه‌تى هاووڵاتیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ و مانه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ناوه‌ندیان له‌ هه‌شتاكاندا  ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سیستمى خۆراكى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ ماده‌ى خۆراكی به‌رز و سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه‌.

ئیتاڵیه‌كان گرنگى به‌جۆری خواردنه‌كانیان و سیستمى خۆراكیان ده‌ده‌ن كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامین ئه‌ى و ئی و ترشی فۆلیك و دژه‌ ئۆكسید و زیاده‌ڕۆی له‌ خواردنه‌وه‌ى ماده‌ كهولی و گازیه‌كان و جگه‌ره‌ و شیرینى ناكه‌ن و خواردنه‌كانیان له‌ به‌رهه‌مى  ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌  دروست ده‌كه‌ن.

بۆیه‌ پسپۆرانى خۆراك  ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن  كه‌ ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌ خۆیان و جه‌سته‌یان بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نیان درێژ بێت  رۆژانه‌ 1.1 گرام پرۆتین بۆ هه‌ر كیلوگرامێكى جه‌سته‌یان بخۆن  بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری له‌ ماسولكه‌كانى جه‌سته‌یان بكه‌ن  هه‌روه‌ها پێیان باشه‌  خواردنى سه‌وزه‌ى دەوڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشی فۆلیك بخورێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن:  ده‌بێت گرنگى به‌نانى به‌یانیان بدرێت و چه‌ره‌زات بخۆن هه‌روه‌ها یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تى شاتوو بخۆنه‌وه‌.

ئه‌و مادانه‌ بڕی پێویستى پێداویستیه‌كانى له‌ش له‌ ڤیتامین سی و ترشی چه‌وری و ئۆمیگا 3 و كالیسیۆم و دژه‌ ئۆكسید و خوێی كانزای به‌له‌ش ده‌به‌خشێت . 

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure