پزیشکێک چەند راستییەکی ترسناک لەسەر هێدفۆن ئاشکرا دەکات

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1247‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ 

رەنگە دوای خوێنەوەی ئەم بابەتە جاریکی دیکە هێدفۆنی گوێچکە بەکارنەهێنیت بەتایبەت گەر تۆ یەکێکیت لەوانەی لە وڵاتی شێداردا ژیان بەسەر دەبیت. 


پزیشکێکی تایبەتمەند لە بواری گوێی و نەخۆشییەکانی دوای چەندین توێژینەوە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە هێدفۆنی گوێ یەکێکە لە باشترین شوێن و ژینگەکان بۆ گەشەی بەکتریای جۆراو جۆر تێیداو دووبارە چوونەوە نێو گوێ. 

لیزا هیلوینگ ئەو پزیشکە تایبەتەی گوێیە کەتوێژینەوەکەی لەسەر هێدفۆن کردووە، ئەو دەڵێت: هێدڤۆن لەبەر ئەوەی دەچێتە نوێ کونی گوێکان و ئەوێش شوێنێکی گەرم و شێدارە، ئەمە وا دەکات گەشەی بەرکتریا خێراتربێت و دووبارە بە ناو گوێچکەدا بڵاو ببنەوە، لە ئەنجامدا کەسەکە توشی چەندین هەوکردنی گوێچکەو سەر دەکات. 

یەکێکی دیکە لەکێشەکانی هێندفۆن ئەوەیە کە هەرگیز ناتوانیت پاکی بکەیتەوە، بەهۆی وردی کونەکانی و ئەو شەبەکە وردەی تێیدایە لەگەڵ تاریکی، کە ئەمە یەکێکە لە باشترین شوێنەکان بۆ گەشەی بەکتریای جیاواز. 

لیزا ئاماژە بەوە دەکات کە گوێچکە خۆی رۆڵی گرنگی هەیە لە پاکردنەوەی خۆیدا و دەرکردنی ئەو خۆڵ و بەکتریایەی کە تێیدایە، بەڵام بەردەوام بەکارهێنای هێدفۆن وا دەکات کە گوێچکە نەتوانێت تەواوی ئەو بەکتریایانە پاک بکاتەوە، ئەمەش کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنیت بۆ گوێچکەکانمان. 

لەکۆتایدا لیزا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو وڵاتانەی رێژەی شێ تێیاندا بەرزە پێویستە کەسەکان کەمتر هێدفۆن بەکاربهێنن چونکە گەرەی زیادبوونی بەکتریا لە ناوچە شێدارەکاندا لە نێو گوێدا 3 هێندەیە. 

وەرگێران: س.ن
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure