شاژنى بریتانیا به‌دوای کەسێکدا دەگەرێت ئەم کارەی بۆ بکات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5719‌ جار بینراوە
dwarozh
شا ژنە ئیلیزابێس


دواڕۆژ

ئه‌لیزابێسی دووه‌م  شاژنى بریتانیا  به‌دوای خزمه‌تگوزارێكى راهێنراوى باشدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆشكى باكینگهام كاربكات.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌م خزمه‌تكاره‌ بڕی 20 هەزار جونه‌ی ئیسته‌رلینى له‌ساڵێكدا وه‌رده‌گرێت  وهه‌فتانه‌ ده‌بێت 7 رۆژ كار بكات و مانگانه‌ 1733 جونه‌ی یان هه‌فتانه‌ 403 جونه‌ی وه‌رده‌گرێت.

پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و خزمه‌تكاره‌ هه‌فته‌ى 45 كاتژمێر كار بكات، واتا  بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 8.96 جونه‌ی ئیسته‌رلینى وه‌رده‌گرێت.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌و كاره‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌كۆشكى باكینگهام و خواردنى بێ به‌رامبه‌ر و پشووی ساڵانه‌ 33 رۆژه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure