كوڕه‌كه‌ى تەڕەزان دایكى خۆی ده‌كوژێت

هەمەڕەنگ :: 18/10/2019‌ :: 1451‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هاوسه‌ری (رون ئیلی) ئه‌كته‌ر كه‌ له‌ ساڵی شه‌سته‌كان رۆڵی ته‌ڕه‌زانى بینى كوژرا دوای ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌یان  له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیان له‌ كالیفورنیا چه‌قۆی لێده‌دات.

پۆلیسی ناوچه‌ى سانتا باربرا رایگه‌یاند كه‌بانگه‌وازێكى بە هانا هاتن له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ له‌ هۆب رانش كه‌ شه‌ڕێكى  خێزانى هه‌یه‌ و له‌كاتى گه‌یشتنى پولیس (ڤالیری لوندین ئیلی ته‌مه‌ن 62 ساڵیان كه‌هاوسه‌ری رون ئیلییه‌  به‌كوژراوى دۆزیه‌وه‌ كه‌چه‌ند شوێنێكى چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بوو.

پولیس  گومانى له‌ كامرۆن ئیلی كوڕی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه کردووە کەته‌مه‌نى 30 ساڵە ، له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا لەلاین پۆلیسەوە خۆی نه‌داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ كوشتویانه‌ .

ئیلی له‌ زنجیره‌ى ته‌ڕه‌زان له‌ شه‌سته‌كان ناوبانگێكى زۆری په‌یدا كرد و خاوه‌نى سێ منداڵه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى شاجوانى پێشوو بووه‌ .  
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure