ئه‌و ژنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌خشته‌ ده‌به‌ن

هەمەڕەنگ :: 17/10/2019‌ :: 3530‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

10. وێندی دینگ ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆی له‌ روپرت موردۆخ نزیك كرده‌وه‌ كه‌ موردۆخ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌پێناودا به‌جێ هێشت.

9. ئامالی ویچمان ئه‌و كچه‌ سوپه‌ر مۆدێله‌ دانیماركییه‌یه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جه‌یمس گۆڵدستاینی كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌بینرێت.

8. شاون ساوزویك له‌دایكبووی ساڵی 1957ه‌ كه‌ ئه‌و ساڵه‌یه‌ لاری كینگی پێشكه‌شكار یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی پێشكه‌ش كرد. لاری كینگ پێش شاون 7 جاری تر هاوسه‌رگیری كردووه‌.

7. سومنه‌ر رێدستۆنی ته‌مه‌ن 85 ساڵ و خاوه‌نی ڤینكۆم دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ مالیا ئاندێلیندا هاوسه‌رگیریی كرد كه‌ شه‌ست ساڵ له‌خۆی منداڵتره‌.

6. كه‌یسی شمیت ئه‌و خانمه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ریچارد لونگه‌ری پێشكه‌شكاری ئه‌ڵمانیدا دوای چوار ژن هاوسه‌رگیری كرد.

5. تامیكۆ ئه‌و خانمه‌یه‌ كه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی، بوو به‌ هاوسه‌ری جۆرج سۆرۆس. جۆرج سۆرۆس پێشتر دوو جار هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بازرگانێكی سه‌ركه‌وتووه‌ و خاوه‌نی 20 ملیار دۆلاره‌.

4. ئێلیزابێسا گریگۆراسی خانمه‌ مۆدێل له‌م یه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ فلاڤیۆ بریاتۆرێی هاوسه‌ریدایە.

3. سه‌لما حایكی خانمه‌ مۆدێل و ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌كسیكی-ئه‌مریكی به‌ناوبانگ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ فرانسوا هێنری پینۆلتی ملیاردێری فه‌ره‌نسیدا كردووه‌.

2. لویزی لینتۆن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ستیڤن منچنی وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه‌ كه‌ دوو كه‌سی زۆر له‌ یه‌كتری جیاوازن، به‌ڵام كێشه‌ نییه‌ چونكه‌ لویزی به‌رده‌وام به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌تی حكومی گه‌شته‌كانی ده‌كات.

1. مێلینا تره‌مپ ژنی ژماره‌ یه‌كه‌ له‌ له‌خشته‌ بردنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا و بووه‌ته‌ هاوسه‌ری ژماره‌ سێی دۆناڵد ترامپی ملیاردێری ئه‌مریكی و سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

وێنه‌كان:

 

پ: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure