پیاوانی ئه‌م شاره‌ ماكیاج ده‌كه‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 786‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ساڵانه‌ له‌ كۆڵۆمبیا كۆمه‌ڵێك پیاو ماكیاج ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی ژنانه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره‌ش نه‌ریتێكی ساڵانه‌یه‌ به‌ناوی (دانزا دی لاس فۆراتاس - danza de las farotas) كه‌ له‌ شاری ئارناڵی كۆڵۆمبیا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نه‌ریتی خه‌باتكارانی كۆنی كۆڵۆمبیا.


له‌ كۆندا سیانزه‌ پیاوی خه‌باتكاری كۆڵۆمبی له‌ نزیك شاری بۆلیڤاره‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای داگیركه‌ری ئیسپانیادا جلوبه‌رگی ژنانه‌یان له‌به‌ر كردووه‌ و بۆسه‌یه‌كیان بۆ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسپانیای داناوه‌ و تێكیان شكاندوون.

ئه‌و یاده‌ دواتر له‌ یادێكی نیشتمانییه‌وه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ یادێكی نیشتمانی و هونه‌ری و یه‌كسانیی ژن و پیاو. ئێستاش ساڵانه‌ ئه‌و رووداوه‌ یاد ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ ئاهه‌نگ گێڕان و سه‌ما كردنه‌وه‌ یادی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ به‌رز راده‌گرن.

وێنه‌كان:

 

پ: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure