پشیله‌ وه‌ك سه‌گ به‌وه‌فایه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 205‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


له‌ ململانێی هه‌میشه‌یی نێوان سه‌گ و پشیله‌دا ئێمه‌ی مرۆڤ باوه‌ڕمان وایه‌ سه‌گ باشترین دۆستی مرۆڤه‌، چونكه‌ گوێڕایه‌ڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌وه‌فایه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پشیله‌ له‌لامان سیمبوولی بێوه‌فاییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ خۆیمان لێ نزیك ده‌كاته‌وه‌ تا خۆراكی بده‌ینێ. 

ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ لایه‌ن زاناكانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه‌ی ده‌رخست به‌رامبه‌ر به‌ پشیله‌ و ده‌ڵێن: "پشیله‌ش وه‌ك سه‌گ، بگره‌ وه‌كو منداڵ مرۆڤی خۆش ده‌وێت و خووی پێوه‌ ده‌گرێت".

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤارێكی تایبه‌تدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "به‌ پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچونی گشتییه‌وه‌، پشیله‌ ئاژه‌ڵێكی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست و ره‌فتاری خاوه‌نه‌كه‌ی به‌لاوه‌ زۆر گرنگه‌. پشیله‌ له‌لای خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كات". 

زاناكان ده‌ڵێن: "پشیله‌ به‌راورد به‌ سه‌گ زیاتر له‌ ماڵدا ده‌مێنێتته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ستكردن به‌ ئاسایش له‌لای پشیله‌ به‌ ئاسانی دروست نابێت".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure