مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ منداڵان ده‌كات

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2254‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس رایگه‌یاند: زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و یاریه‌ زه‌رده‌ پلاستیكی و مه‌تاتیه‌ و چه‌ند یارییه‌كى تری منداڵان كردووه‌ كه‌ ته‌ڕده‌بن و ده‌ڵێن: ماده‌یه‌كى مه‌ترسیداری پێوه‌یه‌.


زانایان ده‌ڵێن: به‌كتریایى زیانبه‌خشی وه‌ك ئیشریكیای قۆڵۆنی له‌و یاریانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌بابه‌كه‌ى مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی سكچون و رشانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار.

زانایان  ده‌ڵێن: به‌كتریای فلیقیه‌یان له‌و یاریه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنى سییه‌كان.

ئاماژە بەوەش دەکەن: هه‌موو یاریه‌ مه‌تاتى و پلاستیكییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ گه‌رماوى منداڵان به‌كارده‌هێنرێن به‌كتریا و میكرۆبی كوشنده‌یان پێوه‌یه‌، تا ئێستا 4 به‌كتریای مه‌ترسیداریان له‌كۆی 5 به‌كتریا له‌و یاریانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

بۆیه‌ زانایان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ دایكان و باوكان كه‌ ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ نه‌ده‌ن به‌ده‌ست منداڵه‌كانیانه‌وه‌. 

پ: ئا.ح
ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure